AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٦ ٠٨:٥٧

شەڕی قورس لە نێوان کورد و تیرۆریستانی جۆلانی؛ کوژراو و بریندار زۆرە

شەڕی قورس لە نێوان کورد و تیرۆریستانی جۆلانی؛ کوژراو و بریندار زۆرە

سەرچاوە هەواڵەکان باسیان لە دووبارە پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی جۆلانی و کوردانی سووریا لە شاری حەلەب کردووە و لەم کاتەدا چەند بەرپرسێکی ئەمنیی حکوومەتی دیمەشق بریندار بوون و چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێس دی ئێف خراونەتە خوارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی سووریا بڵاویان کردەوە کە دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی جۆلانی بە هۆی تەقەی قەناس بەدەستەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە "هەسەدە" لە بازگەیەک لە گۆڕەپانی شیهان لە شاری حەلەب، بریندار بوون.

لە بەرامبەر ئەو ڕووداوەدا، هێزە ئەمنییەکانی جۆلانی هەندێک ڕێگای بەرەو گۆڕەپانی شیهان داخست.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند کە یەکێک لە بازگەکانی ئەو هێزانە لە دەوروبەری گۆڕەپانی شیهانی حەلەب کراوەتە ئامانج، کە بەگوێرەی ناوەندەکە ئەو هێرشە لە لایەن گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە کراوە.

لە هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، سوپای سوریا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانەی خستۆتە خوارەوە کە لەلایەن هێزەکانی سوپای سووریاوە بەرەو پێگەکانی سووپا لە بەنداوی تشرین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب ئاراستەکرابوون.

فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، "هەسەدە"ی بە تەواوی بەرپرسیار زانی لە هەر پەرەسەندنی گرژی یان دەرئەنجامەکانی کە لە ئەنجامی ئەم پێشێلکارییانەوە سەرهەڵبدات.

لەبەرامبەردا ناوەندی ڕاگەیاندنی "هەسەدە"، لە وەڵامی ئەم بانگەشانەی دەسەڵاتدارانی دیمەشق، ڕایگەیاند کە گروپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، تانک و کەرەستەی قورسیان بۆ دەوروبەری گەڕەکی ئەشرەفیە لە شاری حەلەب گواستووەتەوە.

News ID 58031

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha